Topcon Company - کۆمپانیای تۆپ کۆن

Topcon Company - کۆمپانیای تۆپ کۆن بۆ کارە ئەندازیاریەکان ( دیزاین و جێبەجێکردن و سەرپەرشتیکردنی پڕۆژە ئەندازیارییەکان)

 #سۆلار  #تۆپکۆن  #وزەیخۆر
06/08/2025

#سۆلار #تۆپکۆن #وزەیخۆر

⏫لەشەش مانگدا بەڕێژەی 100% زیادیكردوە
🟠سلێمانی.. دانانی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كارەبا له‌ وزەی خۆر لە زیادبووندایە

🔹بە پێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە سنوری پارێزگای #سلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ هاوڵاتیان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەڕێژەی (100%) زیادیكردوە.

🔹بە پێی كۆتا ئامار تا بەرواری 4/8/2025 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی تۆماركراوە، گەیشتوەتە (1033) هاوبەش و بڕی بەرهه‌مهێنانی كارەبایان (23.370) مێگاوات بووە.

🔹لە كاتێكدا تابەرواری 19/2/2025 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان دانابوو (510) هاوبەش بوون.

راگه‌یاندنی

     #سۆلار
12/07/2025

#سۆلار

پرۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن هاوڵاتی
سلێمانی.. 140 هەزار هاوبەشی كارەبا چونەتە ناو پرۆژەی رووناكی

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندند" لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتوتە زیاتر لە 2 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی 30%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان .

دوابەدوای ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، زۆرینەی هاوڵاتییان لەسەر ئاستی شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەستییان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری، و فراوانبوونەکەش تەواوی هەردوو بازنەی 150 مەتری لە هەولێر و شەقامی 60 مەتری لە سلێمانی دەگرێتەوە. ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام و هەرزانتر لەپاڵ ژینگەیەکی پاکتر لە هەرێمی کوردستان.

بەمشێوەیەش، زیاتر لە 2 ملیۆن هاوڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سوومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری.

هەرروەها، زیاتر لە 2,100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگی پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە هاوڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسوولەکانی مانگی پێنج. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە 14ـی ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.

تاوەکو کۆتاییی 2025 سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێ دەگات.

🌞⚡ جۆرەکانی پانێلی خۆرگرتن بەپێی توانست و کوالیتی:🔹 مۆنۆکرستاڵی (Monocrystalline)- کارایی: 20-24% - بەرزترین کارایی- توا...
07/07/2025

🌞⚡ جۆرەکانی پانێلی خۆرگرتن بەپێی توانست و کوالیتی:

🔹 مۆنۆکرستاڵی (Monocrystalline)
- کارایی: 20-24% - بەرزترین کارایی
- تواناکاری: 300-500 واط بۆ هەر پانێل
- تایبەتمەندی:کوالیتی نایابی بەڵام تێچووی زیاتر
- گونجاو بۆ:ماڵەکان بە شوێنی سنووردار

🔹 پۆلیکرستاڵی (Polycrystalline)
- کارایی: 15-20% - کارایی مامناوەند
- تواناکاری:250-400 واط بۆ هەر پانێل
- تایبەتمەندی: نرخی گونجاو و کارایی باش
- گونجاو بۆ: پرۆژە مامناوەندەکان

🔹 فیلمی تەنک (Thin-Film)
- کارایی: 10-15% - کارایی کەم
- تواناکاری:100-200 واط بۆ هەر پانێل
- تایبەتمەندی:سوک و نەرم، گونجاو بۆ کەشووهەوای گەرم
- گونجاو بۆ: پرۆژە گەورەکان

---

🏆 باشترین براندەکانی پانێلی خۆرگرتن لە 2025:

🥇 **JinkoSolar - پێشەنگی بازاڕ
🥈 **Canadian Solar - پشتبەستراو و گونجاو
🥉 **Trina Solar- تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو
🏅 **LONGi Solar - کارایی بەرز
🏅 **Aiko Solar - کارایی 24.3% (نوێترین تەکنۆلۆژیا)
🏅 **Maxeon (SunPower)- کوالیتی پرێمیۆم
🏅 **REC Group- بەرهەمهێنانی ئەورووپی
🏅 **Q CELLS- تەکنۆلۆژیای ئەڵمانی
🏅 **First Solar - پسپۆڕ لە فیلمی تەنک

---

💡 ئامۆژگاری بۆ هەڵبژاردنی گونجاو:

✅ بۆ ماڵەکان:مۆنۆکرستاڵی (کارایی بەرز)
✅ بۆ پرۆژە بازرگانیەکان: پۆلیکرستاڵی (هاوسەنگی نێوان نرخ و کارایی)
✅ بۆ پرۆژە گەورەکان: فیلمی تەنک (ئابووری)

---

🔧 بۆ ڕاوێژکاری و دامەزراندنی پیشەیی، پەیوەندیمان پێوە بکە
07708067386
07732162020

#خۆرگرتن #سلێمانی #کوردستان

ئەگەر دەتەوێت پەنێلی خۆر Solar Panel ☀️  بۆ پڕۆژەکەت🏢 یاخود ماڵەکەت🏠 دابنێیت ، تیمی 👷Topcon هەمیشە ئامادەیە بۆ پێشکەشکرد...
06/07/2025

ئەگەر دەتەوێت پەنێلی خۆر Solar Panel ☀️ بۆ پڕۆژەکەت🏢 یاخود ماڵەکەت🏠 دابنێیت ، تیمی 👷Topcon هەمیشە ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی تەواوی ئەندازیارى بە دیزاینێکی ورد .

✅ هەڵسەنگاندنی کارەکانتان و دیزاینی ئەندازیارى پڕۆفیشنال
✅ هەڵبژاردنی جۆری هەیکەلی ئاسنی پێویست (SHS/RHS/...) بەپێی بار و هەوا
✅ ئامادەکردن و پێشکەشکردنی وێنە و فایلی CAD بۆ کارەکە
✅ دامەزراندنی بەسەرکەوتوو لەسەر سەقف، خاک، یان هەر ڕوویەک کە داوای بکەن

📞 پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ زانیاری زیاتر و نرخی تایبەتی!
07708067386
07732162020

هەنگاوەکانی مامەڵەکردن بۆ دانانی سیستەمی سۆلار  بۆ پڕۆژە و ماڵەکان  #طاقةشمسيه    #سۆلار
03/07/2025

هەنگاوەکانی مامەڵەکردن بۆ دانانی سیستەمی سۆلار بۆ پڕۆژە و ماڵەکان #طاقةشمسيه #سۆلار

کاتێک سستمی ت دانا چۆن تۆمار دەکرێت...!
هەنگاوەکانی تۆمارکردنی سیستمی سۆلەر

1️⃣ هاووڵاتی بەپێی پێویستی خۆی سیستمێکی سۆلەر دادەنێت.

2️⃣ دوای ئیشپێکردنی سیستمەکە و دڵنیابوون لە گێڕانەوەی کارەبای زیادە بۆ ناو تۆڕی کارەبای نشتیمانی (حکومی).

3️⃣ هاوڵاتی لە ناو شاری سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژھەڵات ئەکات ئەگەر شوێنەکەی ئەکەوتە ڕۆژهەڵاتی(جادەی فاملی مۆڵ بۆ جادەی کانی ئاسکان تا مەکتەبی کاژاو ) یان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی دابەشکردنی ڕۆژئاوا دەکات ئەگەر شوێنەکەی ئەکەوتە ڕۆژئاوای ئەو جادەیەوە .لە دەرەوەی شاریش دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی سنورەکانیان بکەن و سیستمی سۆلاره‌کەیان تۆماربکەن.

4️⃣ پێویستە هاوڵاتی پسووڵەی کارەباکەی بهێنێت لەگەڵ زانیاری پێویست لەسەر سیستمی سۆلەرەکەی ) ئەتوانێت لە کۆمپانیای دامەزرێنەری سیستمی سۆلەرەکەی وەربگرێت).

5️⃣ هاوڵاتی ئەچێتە لای لیژنەی سۆلەر و زانیارییەکانی لێوەرئەگیرێت و فۆرمی سۆلەری بۆ تۆمار ئەکرێت لە داتابەیسی سۆلەر و چاپ ئەکرێت.

6️⃣ هاوڵاتی (واژۆی خۆی) و (واژۆی بەشی یاسا) و (لێپرسراوی فرۆشتنی ووزە) و (بەڕێوەبەری دابەشکردن) تەواو ئەکات لە هەمان بەڕێوەبەرایەتی.

7️⃣ هاوڵاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا ی سلێمانی ئەکات (کە ئەکەوێتە خوار سلێمانی پاڵاس) و سێ واژۆی فۆرمەکە لەوێ تەواو ئەکات لە بەشەکانی (ووزە نوێ بووەکان) , (فرۆشتنی ووزە), (پێوەری زیرەک).

8️⃣ هاووڵاتی ئەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا و لەوێ دوو کۆپی لە فۆرمەکە ئەگرێتەوە:

🔹 کۆپیەک بۆ خۆی هەڵدەگرێت
🔹 کۆپیەک لە بەشی ئای تی (واتا بەشی کۆمپیوتەر) دائەنێت
🔹 فۆرمە ئەصلیەکە ئەبات بۆ فرۆشتنی ووزە کە لەوێ لە دۆسیەکەیدا هەڵدەگیرێت
بە تەواو کردنی ئەو هەنگاوانە هاوڵاتی ئەم کارانەی بۆ جێبە جێ ئەکرێت:
🔹 ئەو کارەبایەی لەخۆی زیاد ئەبێت و ئەگەڕێتەوە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی لەڕێگای پێوەری زیرەکەکەیەوە تۆمار کراوە لەسەر پسووڵە بۆی ئەژمار ئەکرێت و لەو بڕە کارەبایە دەرئەکرێت کە سەرفی کردووە و ئەنجامەکەی:
🔸 ئەگەر موجەب بوو ئەکرێت بە پارە لەسەر پسووڵە
🔸 ئەگەر سالب بوو و قەرزی لەسەر بوو لە قەرزەکەی کەم ئەکاتەوە.
🔸 ئەگەر سالب بوو قەرزی لەسەر نەبوو ئەبێت بە باڵانس لەسەر پسووڵەکۆ ئەبێتەوە.

• ئەو سنوورەی بۆ ئەمپێری ڕاکێشراو دانراوە لەسەر پێوەری زیرەکەکەی لا ئەبرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەپێی توانای سۆلەرەکەی کارەبا بگەڕێنێتەوە بۆ تۆڕی کارەبا.
• ئەگەر سیستمی پریپەید بێت ئەکرێتەوە بە پۆستپەید.

ئەندازیار
چالاک عبدالکریم حسن
لیژنەی سیستمی سۆلار

🌬️ کاریگەری هێزی با لەسەر هەیکەلە ئاسنینەکان و بە تایبەت هەیکەلی سۆلار پەناڵ ⚙️🔩لە کاتی دروستکردنی هەیکەلی ئاسنیندا بۆ ه...
25/06/2025

🌬️ کاریگەری هێزی با لەسەر هەیکەلە ئاسنینەکان و بە تایبەت هەیکەلی سۆلار پەناڵ ⚙️🔩

لە کاتی دروستکردنی هەیکەلی ئاسنیندا بۆ هەر کارێک یاخود مەبەستێک، خێرایی با (Wind Load) یەکێکە لە گرنگترین فاکتەرە فزیکییەکان کە پێویستە کاری لەسەر بکرێت . 👇

🌪 بە پێچەوانەوە کارەکە توشی مەترسیەکی گەورە دەبێت بەتایبەت لە ووڵاتی ئێمە کە خێرایی با هەندێ جار زیاتر دەبێت لە وەی بیری لێ دەکەینەوە
بەجۆرێک کە زیاتر دەبێت لە ١٢٠ کم لە سەعاتێکدا .

لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە نێوان نەورۆز تا پاییز، بای توندی هەیە، بۆیە پێویستە هەر هەیکەلێک خۆڕاگر بێت بەرامبەر بە هێزی با .

✅ ڕێگەی چارەسەر:

⬅️دیزاینکردن و بەکارهێنانی سێکشنی ئاسنین بە قەبارەی گونجاو (SHS, RHS, یان IPE) بەپێی شوێن و ڕوبەری بەرکەوتەی با کە ئەم کارەش پێویستی بە ئەندازیاری دیزاینەر و شارەزا هەیە.

⬅️بەستنی پەنێڵەکان بە شێوەیەکی تۆکمە بە هەیکەلی ئاسنی بنیاتنراو.
⬅️ دانانی قاچی پێویست بۆ هەیکەلەکە و بەستنەوەی بە شێوەیەکی تۆکمە بە شوێنی ئامادەکراو بۆ کارەکە.

📌 بۆ دیزاینکردن و ئەنجامدانە کارەکانتان بە شێوەی ئەندازیاری و باشترین شێوە ، پەیوەندیمان پێوە بکە.

#ئاسن #طاقةشمسيه

21/06/2025

#سۆلار #کوردستان

سیستەمی  ئۆنگرید چییە On Grid لە سیستەمی سۆلاردا؟-سیستەمی سۆلاری ئۆنگرید (On-Grid Solar System) ئەم سیستەمە  ڕاستەوخۆ  ب...
20/06/2025

سیستەمی ئۆنگرید چییە On Grid لە سیستەمی سۆلاردا؟

-سیستەمی سۆلاری ئۆنگرید (On-Grid Solar System)

ئەم سیستەمە ڕاستەوخۆ بە تۆڕی کارەبای گشتییەوە دەبەسترێت بەبێ بەکارهێنانی پاتری بە پێچەوانەی سیستەمی off Grid کە تیایدا پاتری بەکاردێت بۆ هەڵگرتنی وزەی بەرهەم هاتوو .
سۆلەر پەناڵ ڕاستەوخۆ وزەی خۆر وەردەگرێت و لە ڕێگەی ئینڤێتەرەوە دەیگۆڕێت بۆ کارەبا.
ئەگەر وزەی زیادە بەرھەم بێنێت دەتوانێت بیگەڕێنێتەوە بۆ تۆڕی گشتی و ببێتە سەرچاوەیەکی داهات بۆت

سودەکانی بەکارهێنانی سۆلار بە گشتی و سیستەمی On Grid بە تایبەتی بریتیە لە :

* کەمکردنەوەی تێچووی کارەبا بە گەڕاندنەوەی وزەی بەرهەم هاتو بۆ ناو تۆڕی گشتی .

* خزمەتکردنی ژینگە و یارمەتی کەمکردنەوەی گەرمبوونی زەوی دەکات.

* کەمکردنەوەی بەکار‌‌هێنەری وزەی کارەبای گشتی بەشێوەیەکی بەرچاو .

* کەمکردنەوەی دەردانی CO2 ساڵانە .

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Topcon Company - کۆمپانیای تۆپ کۆن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Featured

Share