Survey Engineer Aso

  • Home
  • Survey Engineer Aso

Survey Engineer Aso Civil Surveyor Engineer 👷🏻‍♂️🏗️
GIS Specialist 🗺️
Photogrammetrist 📷🗺️

یەكێكی تر لەو كارانەی كە پێویستە ڕووپێو ئاگاداری بێت لە كاتی كاركردن بە ئامێری تۆتەڵ ستەیشن بەر لەوەی دەست بە هەر كارێك ...
11/05/2024

یەكێكی تر لەو كارانەی كە پێویستە ڕووپێو ئاگاداری بێت لە كاتی كاركردن بە ئامێری تۆتەڵ ستەیشن بەر لەوەی دەست بە هەر كارێك بكات و پێوانەكاری ئەنجام بدات بریتییە لە داخل كردنی پلەی گەرمی و پەستانی هەوا (Temperature & Air Pressure). كاریگەری داخل نەكردنیان یان داخل كردنیان بە هەڵە، گەورە دەبێت، كاتێك دووری زیاد دەكات وەك لە خشتەكەدا دیارە. بۆ نموونە ئەگەر پلەی گەرمی راستەقینەی دەرەوە 40 پلەی سیلیزی بێت و لە ئامێرەكەت با بڵێین 25 پلە داخل كراوە، ئەو كات هەڵە لە پلەی گەرمی بریتییە لە 15 پلەی سیلیزی، ئەگەر تۆش خاڵێكت هەبێ و بتەوێ بۆ نموونە (مسح)ـی بكەی دوورییەكەی لە جیهازەكەوە 300 مەتر یان گەورەتر بێت ئەوا بڕی هەڵەكەت بۆ 300 مەتر بریتی دەبێ لە (4.5ملم) و 7.5 ملم بۆ 500 مەتر! بڕێكی زۆرە! چونكە ئەمە تەنها هەڵەی پلەی گەرمییە جگە لە هەڵەكانی سەنتەركردنی ئامێر و پریزم و پەستانی هەوا و شكانەوەی سیگناڵ و هەڵەی كەوانەیی زەوی و ئەو هەڵەی خودی ئامێرەكە هەیەتی ( بۆ نموونە؛ 3mm + 3ppm) (! كە هەموو هەڵەكان بەیەكەوە بۆ 500 مەتر بۆ نموونە دەكاتە
E=SQRT(1.5^2+2^2+3^2+(3*10^-6*500000)^2)+7.5،
E = +/-11.68mm. ئەو هەڵەیە بەبێ كاریگەری (Curvature & Refraction) ئەوەندەیە! ئەگەر ئەوانیش حیساب بكەین بە نزیكەیی هەڵەكە دەگاتە (1.5-2.0 cm)، ئەوە ئەگەر دیقەی جیهازەكەشت باشبێ!

كەواتە بۆ ئیشی ورد (هەر لە دانانی كۆنتڕۆڵ پۆینت تا دابەزاندنی كۆڵۆم و ئەنكەربۆڵت و... هتد) پێویستە ئاگاداری ئەو هەڵانە بی و كاریگەرییەكەیان نەهێڵی یان كەمیان بكەیەوە. بۆ نموونە لە كاتی كاركردن لە پلەی گەرمی زۆر بەرز یان زۆر نزم پێویستە پلەی گەرمی لە ڕۆژێكدا 3 جار داخلی بكەی (بەیانیان و نیوەڕۆیان و ئێواران) و دوور بی لە راستەوخۆ بەركەوتنی تیشكی خۆر بە تایبەتی كە تینی زۆر بێت.

✍️ ئە. ئاسۆ محمد گەردی

یەکێ لەو هەڵانەی کە باوە لە کاتی کاری ڵێڤڵ کردن بە ئامێری ڵێڤڵ و رەنگە زۆربەمان بە هەندی وەرنەگرین، کەچی کاریگەرییەکی بە...
23/04/2024

یەکێ لەو هەڵانەی کە باوە لە کاتی کاری ڵێڤڵ کردن بە ئامێری ڵێڤڵ و رەنگە زۆربەمان بە هەندی وەرنەگرین، کەچی کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێ لە کاتی ڵێڤڵ دیاریکردن. ئەویش بریتییە لە نەگرتنی Staff بە تەواوی و بەبڵ نەکردنی...! کە یەکێ لە بەرپرسیارییەتەکانی ئەو کەسەیە کە لەگەڵتە بۆ یارمەتیدان (ستافمان) یاخود Rodpearson. ئەرکەکانی ستافمان تا راددەیەک سادەن. بەڵام ستافمانێکی بێباکانە دەتوانێت باشترین هەوڵەکانی رووپێوێک پووچەڵ بکاتەوە بە جێبەجێنەکردنی چەند یاسایەکی بنەڕەتی.
وەک لە وێنەکەدا دیارە، راستەکە (Staff) لەسەر پۆینت A گیراوە، خوێندنەوەی دروست بریتییە لە AB (واتە پۆینتی B) بەڵام لێرەدا ستافمانەکە بە هەڵە راستەکەی گرتووە و دوور لە لەشی خۆی، جا لەبەر بێ ئاگایی بێ یاخود staff ەکە bubble ـەکەی نەما بێ (بڵقی ئاوەکە بۆ تەرازووکردن). بەم هۆیەوە ئێمە پۆینتی E (واتە دووری لاری AE) دەخوێنینەوە کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ ئێمە بە بڕێک زیاتر (یان کەمتر) لە خوێندنەوە راستەکە دەخوێنینەوە.
بۆ دۆزینەوەی ئەو بڕی هەڵەیە، پێویستە ئەم هاوکێشەیە بەکاربێنین، سەرەتا دووریە راستەکە دەدۆزینەوە کە دەکاتە دووری ستوونی AB

AB = Sqrt(AE^2 - EB^2)

بۆ نموونە؛ خوێندنەوەی AE (point E) خوێندنەوەکەیە لە پێگەی کار، بریتییە لە 1.500m و دووری EB گریمان دەکاتە 0.15m، لە ئەنجامدا AB خوێندنەوە دروستەکە کە دەبێ بخوێنرێتەوە دەکاتە 1.492!
بڕی هەڵە لە خوێندنەوەکە بریتییە لە: 1.500-1.492=0.008m واتە (8 مللیمەتر هەڵە!) کە بڕێکی زۆرە بۆ ئیشی ورد بۆ نموونە گواستنەوەی BM بێنچمارک و کاری کۆنکریت کردن و بابەتەکانی پەیوەنددار بە سڵۆپ و بەرزی.

هەرچەند ئەم بابەتە بە پراکتیکی بەم شێوەیە ناتوانرێ خوێندنەوە دروستەکە بدۆزرێتەوە..! دەبێ چەند رێگایەک تاقی بکەیەوە بۆ نموونە بە ستافمانەکه دەڵێی ستافەکە لە لەشت نزیک بکەوە و خۆشت رێک راوەستە، یان دەڵێی سەبر سەبر ستافەکە دوورخەرەوە یان خوارەوەی جێگیر بکەوە و لای سەرەوەی ستافەکە بجوڵێنە بۆ پێش و بۆ دواوە تاوەکو دەبینی لە ئامێری ڵێڤڵەکەوە Cross-Hair ـەکە دەکەوێتە سەر ستافەکە بە شێوەیەکی پاڕاڵێڵ و دەبینی وردە وردە خوێندنەوەکە کەم یان زیاد دەکا. چەند جارێک وابکە و خوێندنەوە دروستەکە بدۆزەوە.

خۆم ئەم رێکارانە دەگرمە بەر لە پێگەی کار، وە رێگای تریش هەن بە گوێرەی بارودۆخەکان کە دەتوانرێ هەڵەکە کەم بکرێتەوە.

✍️ ئاسۆ محمد
ئەندازیاری رووپێوان

«چۆن Resection ـێکی تەواو و دروست دەکەی لە ئامێری Total Station؟»بۆ ئەوەی Resectionـێکی دروست و تەواو بکەی پێویستە چەند ...
20/01/2024

«چۆن Resection ـێکی تەواو و دروست دەکەی لە ئامێری Total Station؟»

بۆ ئەوەی Resectionـێکی دروست و تەواو بکەی پێویستە چەند خاڵێک لەبەرچاو بگری:

١- هەبوونی داتای کۆنترۆڵ پۆینتی (C.P) تەواو و راست وە Accuracy بەرز. وای دابنێ هەموو کۆنترۆڵ پۆینتەکان هەمان Accuracy ـیان هەیە. هەروەها وا باشە کۆنترۆڵ پۆینتەکان تا بکرێ لە هەمان ئاستی بەرزیدا دابنرێن، جیاوازی بەرزی لە نێوانیان کەم بێ.

٢- پێویستە شوێنی کۆنترۆڵ پۆینتەکان زۆر روون و ئاشکرا بن بەجۆرێک لە کاتی سێتئەپ کردن و دانانی Reflector لەسەر C.Pـەکان هیچ جۆرە گومان و دوو دڵییەک نەبێ لەسەر شوێنی تەواوی C.Pـەکان و بە ئاسانی ببینرێن.

٣- دەبێ بزانرێ لەکاتی ئەنجامدانی Resection هەڵەی ناوەندکردن (Centering Error) نییە، چونکە ئامێرەکە لەسەر C.P نییە.

٤-ئامێری تۆتەڵەکە Calibration کرابێ و هیچ جۆرە هەڵەی ئامێری (Instrumental Error) ـێکی نەبێ.

٥-وا بەباش دەزانرێ زیاتر لە دوو C.P بەکاربهێنرێ لە کاتی Setup کردنی ئامێری تۆتەڵ ستەیشن (Total Station) بۆ ئەوەی رێژەی هەڵە (Error Magnitude) و دابەشبوونی پاشماوە (Residual Distribution) بزانرێ، وە بۆ ئەوەی دڵنیایی زیاتر بەکارەکەت بدات. چونکە بەبەکارهێنانی تەنها ٢ کۆنترۆڵ پۆینت ناتوانی بزانی هەڵەکەت چەندە و دابەشبوونی هەڵەکە چۆنە.. بۆ ئەوە دەبێ هەمیشە چێکی (Check) سێتئەپەکەت بکەیەوە بە Stake-Out کردنی C.P ـێکی تر یان فیچەرێک (با بڵێین هەر دیزاین)ـێک کە کۆردینەیتەکەی و شوێنەکەی لە پێگە بە وردی زانراو بێ و دیقەی بەرز داواکراوبێ بۆ اسقاط کردنەکە.
روونکردنەوەی زیاتر: ئەگەر هاتوو لە کاتی Setup کردن بە Resection و بە بەکارهێنانی تەنها دوو C.P ئەگەر چی لە ئەنجامدا (Result) بۆت دەردەچێ (Zero Error) بەدەست گەیشتووە! بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە سێتئەپەکەت دروستە! بە نموونە ئەگەر باسی بکەین؛ لە کاتی هەڵبژاردنی ٢ کۆنترۆڵ پۆینتەکە بە نەزانی یاخود بە نەبوونی تەرکیز لە جیاتی هەڵبژاردنی C.P1 تۆ C.P2 ت هەڵبژارد و ئامێرەکەت ئاڕاستەی C.P1 کرد بە پێچەوانەشەوە، ئەو کاتەش بە هەمان شێوە رەنگە ئەنجامێکی باشت بەدەست بگات، بەڵام کارەکەت هەڵەیە!!

٦-وا بەباش دەزانرێ لە کاتی ئەنجامدانی Resection و تەنانەت هەر جۆرێکی Setup بۆ ئامێرەکە، هەردوو ڕووی (Face I & Face II) ئامێرەکە بەکاربهێنی و چەند جارێک کرداری پێوانەکردن (Measurement)بکەی لەسەر هەمان C.P. هەروەها بۆ ئەوەی تیۆری Redundancy بە کرداری بێتە دی.
روونکردنەوەی زیاتر: لە کاتی پێوانەکردنی هەر خاڵێک (Imaginary Error Ellipse) ئلیپسێکی خەیاڵی دروست دەبێ کە پێکهاتووە لە دوو تەوەرە (Axis) پێی دەڵێن Major Axis وە Minor Axis کە یەکەمیان بۆ هەڵەیە لە گۆشە ( Angle Error) دووەمیشیان بۆ هەڵەیە لە دووری (Distance Error). ئەگەر تۆ تەنها بە یەک جار واتە یەک فەیسی ئامێرەکە پێوانەکە بکەی ئەوا ئەو هەڵەیەی دروست دەبێ سێ ئەوەندەی 1sigma ـیە. Sigma ستاندارد ئیڕەڕی گۆشەی ئامێرەکەیە کە بەپێی ئامێرەکە دەگۆڕێ (1”,3”,5”,0.1”). بۆ نموونە ئەگەر جیهازەکەی بەردەستت 5” بێت و دووری لە خاڵەکەوە ١٠٠ مەتر بێ، ئەوا لە کاتی پێوانەکردن بە یەک روو (Face) ٪٦٨ـی پێوانەکان ئیڕەڕێکیان دەبێ بە بڕی +/- 15” وە ٪٣٢ـی پێوانەکان زیاتر لە +\- 15” ـیان دەبێ! بۆ دووری هەڵەکە بریتییە لە ١٤.٦ملم (+\- ٧.٣)، بە بەکارهێنانی هەردوو فەیسەکە هەڵەکە کەم دەبێتەوە بۆ ٤.٨ملم (+/- ٢.٤ ملم). ئەمە بۆ ئامێرێک Accuracy (٥ چرکە) بێ!

٧-دەبێ دابەشبوونی کۆنترۆڵ پۆینتەکان بە جۆرێک بێ نەکەونە سەر بازنەی مەترسیدار (Danger Circle). بە واتایەکی تر؛ نەکەونە سەر هەمان دووری کەوانەیی لە یەکترەوە.

٨- ئەگەر دابەشبوونی C.Pـەکان بە جۆرێک بوون دەوری پێگەی کارەکەیان (Site)دابوو، واتە داخراو بوون، وا باشە ئامێرەکەت لە دەرەوەی ناوچەی ئیشکردنەکە دابنێی کە بە کۆنترۆڵ پۆینتەکانەوە دەورە دراوە. بۆ ئەوەی دوور بیت لە سوڕانی ئامێرەکەت بە گۆشەیەک زیاتر بێ لە ١٨٠ پلە. واتە پێویستە بە جۆرێک بێ ناوچەی کارکردنەکەت کۆنترۆڵ بکەی لە چوارچێوەی ١٨٠ پلە و زیاتر نا! نەک ئامێرەکە بە هەموو ئاڕاستەکان بخولێنیەوە! بە واتایەکی تر؛ رووبەرێک دروست بکە بە دەوری پێگەی کار بە کۆنترۆڵ پۆینتەکان و خۆت لە دەرەوە بە، ئەمە لە ونبوونی هاوێنە (پریزم Prism) ـیش رزگارت دەکا، پێویست ناکا کاتێکی زۆر بە دۆزینەوەی پریزم بە فیڕۆ بدەی!
ئەمە بۆ ئەو رێگایەی ریسێکشن تەواوە کە زیاتر لە ٣ C.P بەکاربهێنی! بۆ ٢ کۆنترۆڵ پۆینت پێویستە شێوەیەکی جیۆمتری سێگۆشەیی دروست ببێ لە نێوان ئامێر و کۆنترۆڵ پۆینتەکان و لە ناوەوەی ئەو رووبەرە (Area) ـیە پێوانەکان بکەی، لەبیرت بێ ئامێرەکە لە دەرەوەی پێگە بێ، ئەگەر گونجا!

ئەمانە کۆمەڵێک خاڵ بوون خۆم لە ماوەی ئەزموونی کارکردنی ٢ ساڵەم پێیاندا تێپەڕیوم! Resection کێشەی زۆرە!
حاڵەتی وا هەبووە بە هەمان ئامێر و کەش و هەوا و لە هەمان کاتدا سێتئەپم کردووە و ئیڕەڕی ١٥سم بەدەست کەوتووە لە X,Y!! بەڵام کەمتر لە ١ سم بۆ Z.

من وەک خۆم بەکارهێنانی Backsight Orientation بۆ سێتئەپ بە باش و گونجاو دەزانم.

✍🏼 ئەندازیاری رووپێو
ئاسۆ محمد گەردی

How to Use Total Station as Level Instrument?چۆن ئامێری تۆتەڵ ستەیشن بەكاردەھێنی وەك ئامێری ڵێڤڵ؟وەك ئاشكرایە ئامێری تۆت...
07/06/2022

How to Use Total Station as Level Instrument?
چۆن ئامێری تۆتەڵ ستەیشن بەكاردەھێنی وەك ئامێری ڵێڤڵ؟

وەك ئاشكرایە ئامێری تۆتەڵ یەكێكە لە گرنگترین ئامێرەكانی بواری رووپێوان كە بۆ زۆر مەبەستی ئەندازیاریی رووپێوی بەكاردەبرێت.
یەكێك لە ئەركە سەرەكییەكانی ئەم ئامێرە بریتییە لە دۆزینەوەی كۆردینەیتی سێ رەھەندی خاڵەكان لە رێگەی چەند كۆردینەیتێكی زانراوەوە.

یەكێك لە رەھەندەكانی كۆردینەیتەكە بریتییە لە بەرزی (Height) یاخود (Elevation).

وەك دەزانین، زۆربەی ھەرە زۆری ئەو كارانەی كە پەیوەندییان بە بەرزییەوە ھەیە عادەتەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنیان لێرە كار بە ئامێری ڵێڤڵ دەكرێ بە تایبەتی (Automatic Level) بەھۆی ئەوەی لە كاركردندا دەقیق و خێرایە و ئاسانە لە بەكارھێنان و ھەڵگرتن.

جا ئەگەر ھاتوو ئێمە لە پڕۆژەدا تۆتەڵ ستەیشنمان لابوو لە ھەمان كاتدا ھەردوو ئیشی اسقاط كردن stakeout و كۆنتڕۆڵكردنی بەرزیمان ھەبوو..
لێرەدا ئێمە دەتوانین تۆتەڵ ستەیشنەكە وەك ئۆتۆماتیك ڵێڤڵەكە بەكاربھێنین.

بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە سەرەتا ئامێرەكە setup دەكەین لە رێگەی مێسۆدێكەوە لە پڕۆگرامی station setupی تۆتەڵەكە كە بریتییە لە (H-Trans) كورتكراوەی (height transfer) ـە واتە گواستنەوەی بەرزی.
وەك لە ناوەكەیەوە دیارە ئەم مێسۆدە ھەروەھا بەكاردێ بۆ گواستنەوەی ئێڵیڤەیشن بۆ نموونە لە floor (طابق) ێكەوە بۆ طابقێكی تری باڵاخانەكە.

- پڕۆسیجەرەكەش بەم شێوەیەیە:
-
پێش ھەموو شتێك زۆر گرنگە كەوا كۆردینەیتێكی زانراوت ھەبێ كە ئێڵەڤەیشنەكەی زۆر دەقیق بێت و زۆر باش لێتەوە دیاربێت كە دواتر وەك target point لە مێسۆدەكە بەكاریدەھێنین!!!!!

سەرەتا، ئامێرەكە لەو شوێنە setup دەكەی كە دەتەوێ ئێڵیڤەیشنەكەی (Height) بزانی.
جا گرنگ نییە ئەم ستەیشنەی كەوا ئامێرەكەتی لێ سێتەپ دەكەیت كۆردینەیتەكەی زانراو بێ یاخود نا (مەبەستم ھۆریزۆنتەڵ كۆردینەیتە E,N). دوای ئەوەی مێسۆدی H-Trans ھەڵبژارد لە تۆتەڵەكە، ویندۆیەكی تر دەردەكەوێ لەوێ زۆر زۆر گرنگە hi بەرزی ئامێرەكەت تۆمار بكەی كە سادەیی بە فوتە بەرزییەكەی دەپیورێت.
پاشان ئەگەر ھاتوو ئەو ستەیشنەی كەوا ئامێرەكەت لێ داناوە لەناو تۆتەڵەكە مەوجود بوو ئەوە لە list ـەوە دەیھێنی یاخود كۆردینەیتەكەی بە دەست داخل دەكەی لە ENH، ھەر لەوێش دەتوانی كۆردینەیتەكە بە ئەسیومكردن داخل بكەی (كێشەیەك نییە! 🙂).
پاش ئەوەی داخلت كرد continue دەكەی و ویندۆیەكی ترت بۆ دەكرێتەوە كە دەڵێت target point ـەكەم بۆ بێنە تكایە چونكە نازانم 😁، تۆش زۆر ئاسودەی چونكە تارگێتەكەت ھەیە و زۆر دەقیقیش دانراوە بەمەش رێك پۆینتەكەی بۆ دەھێنی جا ھەم دیسان یان لە list ـەوە دەیھێنی چونكە رەنگە ئەم تارگێتە لە تۆتەڵەكە خەزن كرابێت یانیش خۆت كۆردینەیتەكەی (احداثيات) داخل دەكەی لە ENH.

دوای ئەوە دەڵێیتە كرێكارەكەت بچێ رفلێكتەرەكە لەسەر تارگێت پۆینتەكە دابنێ و تۆش ئاڕاستەی دەكەی پریسایزڵی! (لەم حاڵەتە بیرت بێ بەرزی رفلێكتەرەكە داخل بكەی!!!!!) یان (لێزەری تێڵیسكۆپ)ـەكە ھەڵدەكەیت و ئاڕاستەی تارگێت پۆینتەكەی دەكەیت واتە بە Non-Prism ئیش بكەیت (كە ئەمەی دووەم باشترە گەر تۆتەڵەكەی بەردەستت لێزەری ھەبێت).
ھەر ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی ئێڵەڤەیشنی ژێر جھازەكەت بداتێ 😁 دەشتوانییییی چەند تارگێت پۆینتێكی تریش مێژەر بكەی و بۆ ئەوەی بەرزییەكەت دەقیقتربێ!

ئێستا دوای ئاڕاستەكردنی تارگێت پۆینتەكە (پۆینتەكان) و یەكەمجار dist دواتر measure كردنیان، ویندۆیەكی تر دەبێتەوە لە تۆتەڵەكە كە پێت دەڵێ چی ترت بۆ بكەم بە قوربان؟ 😁 تۆش پێی دەڵێی ئەوەندە بەسە و بۆم compute بكە سپاس.
ئەمیش ویندۆیەكی ترت بۆ دەكاتەوە و كۆمەڵێ شتت پێ دەڵێ كە زۆۆۆۆۆۆر گرنگە
ئەویش بریتییە لە:
یەكەم/ بەرزییە كۆنەكە كە پێشتر لە ستەیشنی ژێر جھازەكە داخلت كردووە.
دووەم/ ئەو بەرزییە نوێیەی كە بەو مێسۆدە بۆتی دۆزیوەتەوە.
سێیەمیش/ جیاوازی نێوان بەرزییە كۆنەكە و نوێیەكەشت پێ دەڵێ كە چەندە!

بەمەش تۆ سەربەست دەكات لەوەی ئایا: بەرزییە نوێیەكە ھەڵدەبژێری یاخود قەناعەتت پێی نایێ و ھەر كۆنەكە ھەڵدەبژێری یاخود تێكڕا (average)ـی نێوانیان وەردەگریت.
جا زۆربەی جار تۆ New ھەڵدەبژێری، ھەر ئەمیش ھەڵدەبژێری 🙂

- ئێستا تۆ ھەم جھازەكەت سێتەپ كردووە بۆ ئەوەی كاری ڵێڤڵی پێ بكەی (ئەمەش ھەر لە پڕۆگرامی survey ناو تۆتەڵەكە ئەنجام دەدرێت) وە ھەم دەشتوانی ھایتی ئەو تارگێت پۆینتانە چێك بكەیتەوە كە لە پێگەی كارەكەدا ھەن.

جا بۆ نموونە لە ئیشی بینا دەكرێ ئێڵەڤەیشنی Beam جسر، یاخود ئێڵەڤەیشنی Roof سەقفێك یانیش ئێڵەڤەیشنی Ground یان بتەوێ بەرزی ھەر structure ێك كۆنتڕۆڵ بكەی لە بیناكە لە رێگەی تۆتەڵەكەوە زۆۆۆۆر بە ئاسانی و بە دەقیقی و لە ھەمان كاتدا كاتێكی باشت بۆ دەگەڕێنێتەوە.

بەھیوای سوود.

ھاوپێچ/ چەند وێنەیەكم داناوە ھەنگاو بە ھەنگاوی پڕۆسیجەرەكە بە بەرنامەی simulatorـی TS09 پیشان دراوە.

✍️ ئاسۆ گەردی
ئەندازیاری رووپێوان

(Scale Factor) چییە؟ كەی و لە كوێ، وە چۆن بەكاردەھێنرێت؟سەرەتا پێویستە بزانین، بە شێوەیەكی گشتی زانستی رووپێوی كرداری پێ...
31/05/2022

(Scale Factor) چییە؟ كەی و لە كوێ، وە چۆن بەكاردەھێنرێت؟

سەرەتا پێویستە بزانین، بە شێوەیەكی گشتی زانستی رووپێوی كرداری پێكدێت لە دوو بەش: Geodetic Surveying و Plane or Ordinary Surveying.

جیۆدێتیك سێرڤەین: بە شێوەیەكی سادە بریتییە لەو پێوانكارییانەی كە بە پشت بەستن بە زانستی جیۆدێسی (ھەژماركردنەكان بە گوێرەی شێوە كەوانەیی (curvature) و ئەندازەیی زەوی) ئەنجامدەدرێت. ئەمەش لە كاتێكدایە گەر بێت و پێوانە داواكراوەكان زۆر گەورە بن.
ئەم رووپێوییە لە ئێستادا بە ئامێری زۆر پێشكەوتووی وەك GPS or GNSS ئەنجامدەدرێت.

پلەین سێرڤەین: پێوانكارییەكان ئەنجامدەدرێت لەسەر زەوی بەبێ بایەخدان بە كێرڤەیچەری (قوص)ی زەوی ئەمەش لە كاتێكدایە كەوا پێوانە داواكراوەكان بچووك بن.
ئەمەشیان بە ئامێرە تڕادیشنەڵەكان و مۆدێرنەكانی وەك تۆتەڵ ستەیشن و ڵێڤڵ و.. ھتد ئەنجام دەدرێت.

ھەموو ئەو پێوانكارییانەی كە كەسی رووپێو ئەنجامی دەدا دەبێ بە بایەخ و ئاگادارییەوە بێت و بە وردییەكی تەواو و دووربێ لە ھەڵە 💯✔️
ھەڵەكان زۆرن، بەڵام من لێرەدا دەمەوێ ئاماژە بە ھەڵەیەكی زۆر كاریگەر بدەم كە زۆر بە سادەیی و ئاسانی دەتوانین خۆمانی لێ بە دووربگرین بەڵام بە پێچەوانەوە گەر بێت و بایەخی پێ نەدەین دەكرێ كاریگەرییەكی زۆر گەورە لەسەر بڕ و كۆستی تەرخانكراوی پڕۆژە ئەندازەییەكەش بەجێ بھێڵێت و كە دواتر بۆ چارەسەركردنی كاتێكی زۆری دەوێ!
كە ئەم حاڵەتەش لە یەكێك لە پڕۆژە زەبەلاحەكانی شاری ھەولێر روویداوە.

ئەم ھەڵەیش بریتییە لە ھەڵەی ھەژمارنەكردنی (scale factor) و تۆمارنەكردنی لە ئامێری (Total Station).

وەك زانراوە، لە پڕۆژە گەورەكانی بواری كۆنستڕەكشن كە پێویستییان بە وردییەكی زۆر ھەیە، پێویستە سەرەتا چەندین كۆنتڕۆڵ پۆینت (Horizontal and Vertical Control Points) جێگیر بكرێن لە سایت (Site)، ئەمەش لە ئێستادا بە بەكارھێنانی ئامێری GPS or GNSS دەكرێت كە پێویستە بەكارھێنەرەكە باگراوندێكی ئەكادیمی ھەبێ دەربارەی زانستی جیۆدێسی.

بۆ نموونە، ئەگەر ئێمە لە پڕۆژەیەكی گەورەدا كار بكەین و لە پێگە (موقع)ـەكەدا چەندین كۆنتڕۆڵ پۆینت ھەبن كە زۆر بە دیققەت وەرگیرابن، بمانەوێ بەھۆی جیھازی تۆتەڵ ستەیشن كاری ھەڵگرتنەوەی زەوی (Surveying-رفع) یاخود دابەزاندنی بۆ سەر زەوی (Staking Out-اسقاط) بكەین، بۆ ئەمە پێویستە بێگومان جیھازەكەمان بە رێكوپێكی سێتەپ بكەین بە گوێرەی ئەو كۆنتڕۆڵ پۆینتانە، وە زۆر پێویستە لە كاتی سێتەپ كردنەكە (scale factor)ـەكە داخلی جیھازەكە بكەین كە نرخی سەرەتایی خۆی بریتییە لە: 1.00000000000.
ئەمە ئایدیەڵ سكێڵ فاكتەرە كە بە گوێرەی دووری و نزیكی كۆنتڕۆڵ پۆینتەكان لە پڕۆژەكە دەگۆڕێت و ئێمەش پێویستە رەچاوی گۆڕانكارییەكان بكەین ھەر كاتێك بۆ تعریفی جیھازەكە ھەر كام لە مینیمەم دوو كۆنتڕۆڵ پۆینتە جێگیرەكان لە موقع بەكارھاتن.

شایەنی باسە، GPS سیستمی پڕۆجێكشنی UTM بەكاردەھێنێ بە گوێرەی رفرێنس دەیتەمێك كە بریتییە لە WGS84.
تیایدا پۆینتەكان جیۆدێتیك پۆزیشنیان ھەیە كە بریتییە لە لاتتیود (فای) و لۆنگتیود (لامدا) و بەرزی لەسەر ئیڵپسۆید (h). كە دواتر بە پرۆسێسێك پڕۆجێكت دەكرێن و دەبن بە (E,N,H).
جا ئەو دیستانسەی كەوا لە نێوان دوو پۆینت ھەیە كە بە GPS وەرگیرابێ بریتییە لە Geodesic Distance وە دیستانسی سەر پڕۆجێكشنەكەش پێی دەوترێ grid distance بەڵام ئەو دیستانس (دووری)ـیـەی كەوا بە تۆتەڵ ستەیشن دەپیورێ بریتییە لە slope distance و خودی ئامێرەكە دەیكات بە ھۆریزۆنتڵ دستانس كە داواكراوە، بۆیە ئەلێرەدا جیاوازییەك دروست دەبێ لەنێوان grid distance و horizontal distance كە ئەم جیاوازییەش (+-بڕێك) بە سادەیی پێی دەوترێ (scale factor) كە پێویستە دوو دستانسەكە وەك یەكیان لێ بكرێ بۆ ئەوەی كارەكەمان بە ووردییەكی تەواو ئەنجام بدەین.
(یەعنی بە زمانەكی ئەكادیمی سادە سكێڵ فاكتەر ئەو وەسیلەیەیە كە دەبتە شەفاعەتكارمان لۆ تحویل كردنی سێرڤەی جیۆدێسی لۆ سێرڤەی ئۆردینەری) 😁

بۆ لایەنە كردارییەكە: (جیھازی تۆتەڵەكە لەسەر كۆنتڕۆڵ پۆینتێك سێتەپ دەكەین كە كۆردینەیتەكەی inst. stationی زانراوە پاشان تۆتەڵەكە ئاڕاستەی كۆنتڕۆڵ پۆینتێكی تر Backsight دەكەین كە ئەمیش احداثیاتی زانراوە)، وە پێویستە scale factor ـەكە بدۆزرێتەوە و لە jobی تعریفی جیھازەكە داخل بكرێ، بە شێوەیەكی كرداری بەم شێوەیە حساب دەكرێ: grid distance/horizontal distance پێی دەگوترێ Combined Factor.
لەناو تۆتەڵ ستەیشنەكان راستەوخۆ دوای تعریف كردنی جیھازەكە grid distance پیشان دەدرێ كە لە ھەندێكیان بە Calculated Distance لەسەر شاشەكە دەردەكەوێت. ئەمە بۆ كاری رفع كردن، بۆ كاری اسقاط كردن پێویستە ھەنگاوەكان بە پێچەوانەوە بكەین واتە Horizontal Distance دەدۆزینەوە بە ھەمان سكێڵ فاكتەر.

پێش ئەوەی باسی ھەژماركردنی grid distance بكەم كە دەتوانین مانوەڵی بیدۆزینەوە، پێویستە بزانین كەوا بە گشتی دوو جۆر سكێڵ فاكتەر ھەیە؛ یەكەم: Point Scale Factor دووەمیش: Line Scale Factor
یەكەمیان بریتییە لەوەی كەوا ھەر پۆینتێك كە بە GPS وەرمانگرتبێ سكێڵ فاكتەرێكی تایبەت بەخۆی ھەیە و بە ھاوكێشەیەكی تایبەت بەگوێرەی پڕۆجێكشنی بەكارھێنراو دەتوانین بیدۆزینەوە.
دووەمیشیان دەتوانین بیدۆزینەوە بەو شێوەیەی كە باسم لێوەی كردووە لە سەرەتادا. كە بە شێوەیەكی سادە تێكڕا (average) پۆینت سكێڵ فاكتەرەكانە.

بۆ حسابكردنی grid distance یش دوو رێگەمان ھەیە:
1. بە زانینی E,N ی ھەردوو پۆینتەكە (بۆ نموونە Inst. Station و Backsight Station) بە جێبەجێكردنی یاسای فیساگۆرس كە دەكاتە: grid distance=(deltaE^2+deltaN^2)^1/2
وە پاشان دۆزینەوەی combined factorبە رێگە كردارییەكە ھەر لە site بەو شێوەی باسم كرد. ئەمە لە كاتێكدایە كە control point ـەكانمان بە فایلێكی CAD پێدرابێت و ھەر كۆنتڕۆڵ پۆینتێك كۆردینەیتەكەی پیشاندرابێت.

2. بۆ ئەم رێگەیە پێویستمان بە دۆزینەوەی فاكتەرێكی ترە كە ئەمەیان زۆر كرداری نییە، بەڵام دەتوانین بەكاری بێنین كاتێك دستانسی نێوان دوو پۆینتەكە زۆر گەورەبوو وە بۆ پێوانەی سێرڤەینی زۆۆر وردە وەك لە رفرێنسەكان ئاماژەی پێكراوە ئەویش elevation factor ـە كە دەكاتە: E.F=R/R+h

R: نیوەتیرەی زەوییە كە بەپێی ستاندارد بریتییە لە ٦٣٨١كم بۆ UTM Projection.
h: تێكڕای بەرزییە لە ئاستی ئیڵپسۆیدەوە

بەھۆی ئەم فاكتەرەوە وادەكەین ئێمە لە زەوی سروشتییەوە دابەزینە سەر ئیڵپسۆید و لەوێوە geodesic distance بدۆزینەوە
بەم ھاوكێشەیە: E.F*Horizontal Distance (observed by Total station)
پاشان grid distance بەم ھاوكێشەیە بدۆزینەوە:
G.D=combined factor*Horizontal Distance
بەڵام لێرەیا combined factor دەدۆزرێتەوە بە لێكدانی elevation factor لە grid factor.
گرید فاكتەریش جۆرێكی تری تایبەتی سكێڵ فاكتەرە (لە ھەندێك رفرێنس بە ناوە گشتییەكەی ئاماژەی پێدراوە كە سكێڵ فاكتەرە) كە بە ھاوكێشەیەكی تایبەت دەدۆزرێتەوە، ھاوكێشەكە تایبەتە بە UTM Projection.

بەڵام بە شێوەیەكی كرداری كە لە كوردستان باوە و زیاتر ئیشی پێ دەكرێ دۆزینەوەی سكێڵ فاكتەرە بە زانینی Horizontal Distance لە تۆتەڵ ستەیشن و grid distance كە بە رێگەی یەكەم دەیدۆزینەوە.

ئەمە بۆ جیھازی تۆتەڵ ستەیشن! كاتێك كرداری surveying و staking out ی پێ بكەین.

ببورن كە نووسینەكە درێژ بووەوە، دەكرا تەنھا بەم پەرەگرافەی كۆتایی بابەتەكە كۆتایی پێ بێنم بەڵام ئەم مەوزوعە زیاتریش ھەڵدەگرێ، ان شاء الله لە كاتێكی زوودا ئەم بابەتە بە كرداری و بە شێوەی ڤیدیۆ بۆتان دادەنێم بۆ باشتر بەرچاو روونیتان.

بەھیوای سوود.

ئامادەكردنی/ ئاسۆ گەردی
ئەندازیاری رووپێو.

Address

Erbil

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647821572175

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Survey Engineer Aso posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Survey Engineer Aso:

  • Want your business to be the top-listed Contractor?

Share