19/03/2026
بەناوی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان/ لقی هەڵەبجە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی مسوڵمانانی جیهان و بەتایبەت گەلی کورد و خەڵکی خۆشەویستی شاری هەڵەبجە دەکەین.
هیوادارین ئەم جەژنە، کە ئەمساڵ لەگەڵ سروشتی جوانی بەهاری کوردستاندا ئاوێتە بووە، ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت، ئاشتی و تەبایی نێوان هەموو لایەک و، سەرەتایەک بێت بۆ ئاوەدانیی زیاتر و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشییەکان. لە خوای گەورە داواکارین ڕۆژوو و پەرستشی هەمووان قبوڵ بکات و ئەم جەژنە بکاتە مژدەی هاتنەدیی ئاواتەکانمان.
جەژنتان پیرۆز و هەموو ساڵێک بە خۆشی و ئاوەدانی بن.