Bazary Akam
ڕاستگۆی لەهەر شتێکدا هەبێت جوانی دەکات، لەهەرچیشدا نەبێت ناشرینە
گومانمان نییە ئەوبەشەی بۆمان دیاری کراوە هەرئەوەندە دەبێتە ماڵمان، جائەوە خۆمانین دەتوانین بەڕاستگۆی وپاکی دەستیخەین .یاخود بە فێڵ و تەڵەکەو درۆ و پیسی
تکایە..تکایە..تکایە...بۆهەموو کاڵاکانی ئێمە وەک شامپۆو سابون وکرێم و زەیت و..هتد ئەم بابەتە بخوێننەوەلەسەر گرنتی
گرنتی ٪۱۰۰لەنێوان خوازراو📷 و نەخوازراودا📷
پێمان خۆشە لەسەر ئەم دەستەواژەی گرنتیە ڕوونکردنەوەیەک بدەین، سەرەتابابزانین گرنتی لە چیدا دە کرێ؟
دو جۆر گرنتی هەیە :
یەکەم:گرنتی لە خودی کاڵا واتەبەگرنتی لەسەداسەد ئەم کاڵایە(کوالێتی بەرزە، سروشتیە، پێکهاتەکانی بریتن لە (........) جاهەر پێکهاتەیەک بێت ،وە ئەسڵیە تقلید نیە، مارکەیە کی بڕوا پێکراوە، دروستکراوی فڵان وڵاتە، دروست کراوە بۆ ئەم ئیشانە ، زۆرینەی خەڵک سودیان لێدیوە و ...هتد.
دووەم: گرنتی کردن بۆ ئەنجامدانی کاریگەری لەسەر کڕیار بەشێوەیەکی گشتی وەبەشێوەیەکی تایبەت کەهەردوکی لەم قسانەیە : دەوترێ ئەم کاڵایە سەد لەسەد ئەو ئیشەت بۆ دەکات بۆنمونە حەب بێت دەڵێن تەواو قەڵەوت دەکات، یان تەواو زەعیفت دەکات یان حەزی جنسیت زیاد دە کات، شامپۆ و جێڵ و زەیت بێت دەڵێن سەد لەسەد قژت دێنێتەوە پڕی دەکاتەوە و...هتد هیچ زەرەرێکی نیە بەهیچ جۆرێک، هیچ قژ ڕوتانەوەت ناهێڵێ قژە ڕوتاوەکانت هەموی دێنێتەوە، یان بۆ کرێم و سابون دەڵێن هیچ پەڵەو زیپکەت پێوە ناهێڵێت وو...هتد
📷ئێمە بەهیچ جۆرێک جۆری دووەمی گرنتی بەشێوە تایبەتەکەی نادەین بەتاک تاکی کڕیار بەهیچ کەسێک وە پێشتان دەڵێیین کەبڕوا بەهیچ کەس مەکەن ئەگەر گرنتی لە جۆری دوەمی پێدان بەشێوە تایبەتەکەی .وە بەڵام ئەو کاڵایەی خۆمان دەیهێنین و دەیفرۆشین دەزانین بەشێوەیەکی گشتی بۆ زۆرینەی خەڵک چ سودێکی هەیە دەینوسین.وە دەڵێین کە ئەم کاڵایە زۆرینەی کڕیار سودی لێدیوە . بەڵام کەس بۆ کەس دەگۆڕێت و ڕێژەیەکی نسبی هەیە لەسەر تاک تاکی کڕیار . ناکرێ بوترێ بۆهەموی بەشێوەیەک و ڕێژەیەک کاریگەری دەبێت.،نابەڵکو خەڵک هەیە زۆر سودی لێدەبینێت وەهەشە تاڕادەیەک سودی لێدەبینیت وەهەشە هیچ سودی لێناکات.
📷بەڕێزان سە رنج بدەن هەندێک جار لەصەیدەلییەکاندا دەرزیە ک یان حەبێک بەبڕێکی زۆر دەکڕدرێ و سودی نابێ یاخود سودێکی کاتی دەبێت . و هەندێک کەس هەیە هەندێ شتی پێ ناکەوێ و توشی زیانی لاوەکی دەکات، سەرەڕای ئەمەش کڕیار لای ئاساییەودەشیکڕێت و بەکاریشی دێنێت و ناشیگەڕێنێتەوە بۆ فرۆشیارەکە.
وەلەگەڵ ڕێزمان بۆتان لەلای ئێمە هەندێک کەس هەیە کاڵاکەدەکڕێت و دوای تەواو کردنی دەڵێ سودم لێ نەبینی هیچ دیاریش نییە ڕاستگۆیە یاخود نا .
لەبەر خۆلادان لەو بابەتە وردانە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوە نین گرنتی سەد لەسەد بدەین بەتاک بەتاکی کڕیار کە ئە و ئیشە ی بۆدەکات.
وە بەڵام بەهەموو شێوەیەک گرنتی جۆری یە کەم لەکوالێتی بەرز و ئە سڵێتی و چاکی و مارکە و شاهیدی دانی موشتەری لەسەری و سود لێوەرگرتنی دەدە ین بەخەڵک
گرنتی دووەمیش بەشێوەیەکی گشتی دەدەین بەخەڵکی بەگشتی نەوەک تاک تای کڕیار و دڵنیایین لەبەرزی کوالێتی کاڵاکانمان وخۆشمان زۆربەی بەکار دێنین