28/02/2026
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی نیشاندانی ڕاستی و دروستی قیبلەی مزگەوتەكان زۆرێك لە هاوڕێ و مامۆستا بەڕێزەكان ئاگاداریانكردنیەوە كە بڵاوكردنەوەی ئەم ڤیدیۆیانە ئێمە بین.!
ئێمە وەكو های ئەكیورەیسی گروپ لە ساڵانی زوەوە ویستمان بە شێوازێكی ئەندازەیی سوڕانی قیبلەی مزگەوتەكان دەرخەین و لەگەڵ سەرپەرشتیارانی مزگەوت یان ئەوقاف هەماهەنگ بین لە ڕاستكردنەوەیان بەڵام لەبەر ناڕەزایی كۆمەڵێك سەرپەرشتیاری مزگەوت دژبونیان بە ڕاستكردنەوە لەبەر كەمبوونەوەی ڕووبەری مزگەوت یان لەبەر هەر هۆكارێك بێت ئێمە پاشەكشەمان لەو پێشنیارە كرد بۆ ئەوی فتنە دروستنەبێت وە بەخۆشحاڵیەوە بێ بەرامبەر هەڵساوین بە چاككردنەوە و دانانی قیبلەی مزگەوتی كۆن نوێ كە سەرپەرشتیارانی مزگەوت داوایان لێكردبین .
بۆیە ئێمە دوور و نزیك پەیوەندیمان بەو ڤیدیۆیانە نیە كە بە شێوەیەكی سادە كە هەركەسێك بیەوێ ئەم كارە بكات لە مۆبایلەكەی خۆی دەیكات
وە دوای ئەم بڵاوكراوانەش هەر مزگەوتێك بیەوێ و كێشەی بۆ دروست بوبێ ئامادەین بۆ ڕاستكردنەوەیان .
بە خۆشحاڵیەوە لە ساڵانی ڕابردوو بەشداربوین لە ڕاستكردنەوە و دانانی قیبلەی كۆمەڵێك مزگەوت كە گوێیان لێگرتووین ڕوونكردنەوەی ئەندازەییمان بۆ كردوون لەوانە
ڕاستكردنەوەی ناوەوەی حەڕەمی مزگەوتی شهداء لە مفتی
ڕاستكردنەوەی ناوەوەی حەڕەمی مزگەوتی قادریەی شەهیدان
دانانی قیبلەی مزگەوتی ٨حەسارۆك
دانانی قیبلەی مزگەوتی پێشەنگ تاوەرز
دانانی قیبلەی مزگەوتی شەهید هەڵگورد فرحان
وە زۆر مزگەوتی تر.
لە كۆمێنت ڤیدیۆی سەرچاوەی دیاریكردنمان داناوە