Talarsaz

Talarsaz پەیجی فەرمی ماڵپەڕی تەلارساز

باوهاوس وەك بیرۆکەیەك و دواتر قوتابخانەیەكی دیزاین..دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی قوتابخانەی باوهاو...
30/07/2024

باوهاوس وەك بیرۆکەیەك و دواتر قوتابخانەیەكی دیزاین..
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی قوتابخانەی باوهاوس (ماڵی تەلارسازی) لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩١٩، قوتابخانەیەکی دیزاین و تەلارسازی مۆدێرن کە لە لایەن ئەندازیاری ئەڵمانی واڵتەر گرۆپیۆس (١٨٨٣-١٩٦٩) دامەزراوە. بیرۆکەی سەرەکی ئەوەیە کە هەوڵ بدرێت هونەر بە تەلارسازی و ئەندازیاریەوە ببەسترێتەوە، و بەردەوام نەبن لە جیاکردنەوەیان وەك ئەوەی لە سەدەی نۆزدەهەم و پێشتردا بوون.
گرۆپیۆس بینی کە هونەر و ئەندازیاری دەتوانن سوود بە یەکتری بگەیەنن، قوتابیانی قوتابخانەکەش بەشدارییان لە دیزاینکردن و تەیارکردنی بیناکاندا کرد، بە بەکارهێنانی تاقیکردنەوە و خەیاڵی بوێرانە، بەبێ ئەوەی ئەو ئامانجەی کە بۆ دیزاین هەیانبوو ون ببێت، بۆ ئەوەی تەلارسازی ببێتە مەکۆیەك و ژینگەیەکی ڕۆژانەی یەکگرتوو بۆ دیزاین دروست بکەن، لە کەوچکێکەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە تەواوی شارێك.

بۆ چەندین ساڵ قوتابخانەی باوهاوس ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە گۆڕینی سیمای فیزیکی جیهانی ڕۆژانە و تایبەتمەندیەکانی، لە دیزاینی کتێبەوە بۆ ڕووناکی ماڵەوە، بۆ مۆبیلیاتی سووك، لە بەکارهێنانێکی پراکتیکی بیرۆکەی باوهاوس (کارایی تەلارسازی) ، کە ئامانجی ئەوەیە دیزاینەکە لەگەڵ ئامانجەکەیدا بگونجێنێت، و لێرەدا دەتوانین ڕێگە بە جوانییەکان بدەین ئەمە بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەك دروست بکات بۆ دیزاینەرەکە.

درێژەی بابەت: https://talarsaz.com/forums/topic/1377-%D8%A8%D8%A7%D9%88%D9%87%D8%A7%D9%88%D8%B3-%D9%88%DB%95%D9%83-%D8%A8%DB%8C%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%95%DB%8C%DB%95%D9%83-%D9%88-%D8%AF%D9%88%D8%A7%D8%AA%D8%B1-%D9%82%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%A8%D8%AE%D8%A7%D9%86%DB%95%DB%8C%DB%95%D9%83%DB%8C-%D8%AF%DB%8C%D8%B2%D8%A7%DB%8C%D9%86/

نوێترین وێنەی تاوەری زەها حەدید (بانکی ناوەندی عێراق) لە عێراق ❣️نوێترین وێنەی تاوەری زاها حەدید کە هاوسەنگی ڕاستەقینەی ...
30/07/2024

نوێترین وێنەی تاوەری زەها حەدید (بانکی ناوەندی عێراق) لە عێراق ❣️
نوێترین وێنەی تاوەری زاها حەدید کە هاوسەنگی ڕاستەقینەی نێوان جێبەجێکردنی کۆتایی و دیزاینی ڕووکاری دەرەوەی نیشان دا، کە بە کێرڤ و قەوسە ناتەقلیدیەکانەوە جیا دەکرێتەوە، وە بە یەکێک لە گرنگترین تەچەکانی دیزاینە تەلارسازییەکانی زاها حەدید دادەنرێت.
کارکردن لەسەر دوا بەشی سەرەوە بەردەوامە، شایەنی باسە کە واجیهەکەی بە پانێڵی “UHPC” داپۆشراوە، کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە (٦٠) هەزار مەتر چوارگۆشە دەگرێتەوە، وە (١١) هەزار مەتر چوارگۆشە بە شوشەی کوالیتی بەرز داپۆشراوە.

بە کارهێنانی ژێ قادرمە:ئەگەر بەرزی بەکارهێنراو لە 1.6م کەمتەر بێت ئەوا سودی نابێت...
08/01/2024

بە کارهێنانی ژێ قادرمە:
ئەگەر بەرزی بەکارهێنراو لە 1.6م کەمتەر بێت ئەوا سودی نابێت...

ستاندەری دیزاینی مەتبەخ..Kitchen Design Standard.
04/12/2023

ستاندەری دیزاینی مەتبەخ..
Kitchen Design Standard.

بە کار هێنانی ڕەنگی سەوزی ماچا (Matcha Green) لە دیزاینی ناوەوە دا. کە یەکێکە لەو ڕەنگانەی لە ئێستا دا زۆر خواستی لە سەر...
15/08/2023

بە کار هێنانی ڕەنگی سەوزی ماچا (Matcha Green) لە دیزاینی ناوەوە دا. کە یەکێکە لەو ڕەنگانەی لە ئێستا دا زۆر خواستی لە سەرە.

#تەلارساز #دیزاین

مزگەوتی محمد عبد الخالق (قرقاش) لە ئیمارات - دوبەی، لە سەر ڕوبەری 1680م².دیزاین کراوە لە لایەن Dabbagh Architects #تەلار...
15/08/2023

مزگەوتی محمد عبد الخالق (قرقاش) لە ئیمارات - دوبەی، لە سەر ڕوبەری 1680م².
دیزاین کراوە لە لایەن Dabbagh Architects
#تەلارساز #دیزاین

تەلارسازی سویسری ماریۆ بۆتا Mario Bottaبەرهەمەکانی تەلارساز ماریۆ بۆتا بە کلاسیکی هاوچەرخ یان نیوکلاسیکیزم ناسراو بوون، ...
14/08/2023

تەلارسازی سویسری ماریۆ بۆتا Mario Botta
بەرهەمەکانی تەلارساز ماریۆ بۆتا بە کلاسیکی هاوچەرخ یان نیوکلاسیکیزم ناسراو بوون، لە بەرهەمەکانی بۆتادا ڕێزگرتنێکی بەهێز لە بارودۆخی تۆپۆگرافی و گونجانی لە گەڵ لۆکاڵ و شوێنی ناوچەیی بیناکان بە دی دەکرێت، هەروەها بەکارهێنانی کاری دەستی و ڕێکخستنی ئەندازەیی، هەوڵێکە لەلایەن ئەوەوە بۆ گۆنجاندنی هێماسازی تەلارسازی نەریتی (الرمزية المعمارية التقليدية) لەگەڵ یاسای جوانکارییەکانی بزووتنەوەی مۆدێرن (القواعد الجمالية للحركة الحديثة).
زۆربەی بیناکانی بوتا کەوتونەتە وڵاتی سویسراوە، بەڵام سەرنجی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە، بەتایبەتی بە سەرکەوتنی لە زۆرێک لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان، گرنگترینیان بردنەوەی دیزاینی مۆزەخانەی هونەری مۆدێرن (مبنى متحف الفن الحديث) بوو لە سانفرانسیسکۆ لە ئەمریکا، لە ساڵی ١٩٨٤.

#تەلارساز #دیزاین #کەلتور

چەند دیزاینێکی نایابی دەستشۆر (مەغسەلە) لە داری سروشتی.لە دیزاینی: Ambre Donadio #تەلارساز
14/08/2023

چەند دیزاینێکی نایابی دەستشۆر (مەغسەلە) لە داری سروشتی.
لە دیزاینی: Ambre Donadio

#تەلارساز

دیزاینێکی سەرنجڕاکێشی قادرمەیەك کە دیزاین کراوە لە لایەن Sipal-Wafai.Architecture
06/08/2023

دیزاینێکی سەرنجڕاکێشی قادرمەیەك کە دیزاین کراوە لە لایەن Sipal-Wafai.Architecture

دیزاینی شوقەیەك لە مۆسکۆ کە ڕوبەرەکەی 50م² یە .دیزاین کراوە لە لایەن: Tatiana Novikova
06/08/2023

دیزاینی شوقەیەك لە مۆسکۆ کە ڕوبەرەکەی 50م² یە .
دیزاین کراوە لە لایەن: Tatiana Novikova

Address

Salim Street/engineering Hill
Sulaimania
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
18:00 - 19:00
Tuesday 09:00 - 17:00
18:00 - 19:00
Wednesday 09:00 - 17:00
18:00 - 19:00
Thursday 09:00 - 17:00
18:00 - 19:00
Friday 09:00 - 17:00
18:00 - 19:00
Saturday 09:00 - 17:00
18:00 - 19:00
Sunday 09:00 - 17:00
18:00 - 19:00

Telephone

09647701461885

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Talarsaz posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Talarsaz:

Share