23/07/2026
دیزاینی دەرەوەی ڤێلایەك لە بەهەشتی شار بە ستایلێکی
Modern Neoclassic ڕاقییانە
ڤێلایەکی ١٥*٢٥م لە بەهەشتی شار لە سلێمانی کە خاوەن ماڵەکە حەزی ئەکرد ماڵەکەی کلاسیك و ڕاقییانە بێت، ئێمەش زۆر لەگەڵ ئەو کلاسیکەدا نین کە بەکاریەت کە کلاسیکێکە لەگەڵ شێوازی ژیان و تەلارسازی ئێمە هاوتا نییە،بۆیە هەوڵمان یا تێکەڵی بکەین لەگەڵ دیزاینە مۆدێرن و سەردەمیەکانی ئێستەشا و کلاسیکیشی بەو مانایەی ئەو پێوە دیاربێت، قەوسی مەدخەل و هەبوونی توڵ و تاج و کۆڕنیشەکان،و سیمیتری دیزاینەکە ئەو هۆکارانەن کە بەرەو کلاسیکی ئەبەن، وە بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم و شوشەی گەورەی سادە و ئاسن و ڕووناکی بە شێوازیکی سەردەمیانە ئەو خاڵانەن کە بەرەو مۆدێرنی ئەبەن، لە کۆتاییدا دیزاینەکەمان گەشتە ئەو ئەنجامەی کە دیمەنێکی قورسی نەبێت لەسەر چاو و ڕاقی و شکۆدارانە دەربکەوێت و بۆ هەموو سەردەمێکیش گونجاو بێت
FacadeDesign