18/03/2023
پایەڵ فاوندەیشن:
پایەڵ مێمبەرێکی سترەکچەرییەو دەتوانرێت لە ستیل و کۆنکریت و دار دروست بکرێت هەروەها قووڵییەکی زۆری هەیە و تێچووشی زیاترە لە شاڵۆ فاوندەیشن ، سەرەڕای زۆری تێچووەکەی پایەڵ هەندێک جار پێویستە بۆ سەلامەتی سترەکچەر . ئێمە لە چ کاتێکدا ناچار دەبین پەنا بەرین بۆ بەکار هێنانی پایەڵ؟
١) کاتێک لەیەرێک یان زیاتر لە لەیەرەکانی بەشی سەرەوەی سۆیڵ هایلی کۆمپرێسبڵ سۆیڵ بێت و زۆر لاواز بێت بۆ سەپۆرتکردنی ئەو لۆدەی کە لە سترەکچەرەکەی سەرو خۆیەوە بۆی دەگوازرێتەوە . پایەڵ بەکار یەت بۆ گواستنەوەی لۆد بۆ چینە بەردینەکانی ژێرەوە یان بۆ سۆیڵێک کە بەهێزتر بێت لەوەی کە لە ڕووکاری سەرەوەیە ، کاتێک چینی بەردین لە قووڵییەکی گونجاو دەست نەکەوێت ، پایەڵ بەکار یەت بۆ گواستنەوەی ئەو لۆدە بۆ سۆیڵەکە بەشێوەیەکی تەدریجی، ئەو بەرگرییەی دەست دەکەوێت بۆ ئەو ئەپڵاید لۆدە بەهۆی ئەو فریکشنەوەیە کە لە بەینی سۆیڵ و پایەڵەکە دروست دەبێت .
٢) هەندێک جار پایەڵ بەکار یەت بۆ بەرگریکردن لە لۆدی ئاسۆیی و بێندینی تیا دروست دەبێت سەرەڕای ئەو ڤێرتیکەڵ لۆدەی لەسەریەتی ، ئەم حاڵەتە لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە پرێژەری ئاسۆیی دروست ببێت بەهۆی سۆیڵی ژێر فاوندەیشنی سترەکچەری تەنیشتەوە یان کاتێک بینای بەرزت دەبێت و سەبجێکتە بۆ لۆدی با و بومەلەرزە .
٣) جاری وا هەیە توشی سۆیڵێک دەبی لەو شوێنەی دەتەوێ سترەکچەرەکەی لێ دروست بکەیت و پێشبینی ئەوەی لێ دەکرێت کۆلاپس بکات و لەوانەشە تا قووڵییەکی زۆر هەر ئەم جۆرە سۆیڵە بێت کە توشی سوێڵین و شرینکەیج دەبن کاتێک مۆیسچە کۆنتێنت کەم و زیا دەکات ، ئەگەر شەڵۆ فاوندەیشن بەکار بێت ئیحتیمال هەیە دامەج لە سترەکچەرەکەیا ڕووبات، بەهەرحاڵ پایەڵ فاوندەیشن وەک بەدیل بەکار یەت و درێژ دەبێتەوە بۆ ژێر ئەو چینانە کە سوێڵین و شرینکەیج تیایاندا ئەکتیڤە و ڕوو دەدات. کاتێک مۆیسچە کۆنتێنت زیا دەکات لەم جۆرە سۆیڵانە ، سترەکچەر ئیحتیمالی داچوونی هەیە . هەر کەمبونەوەیەکی لەپڕی ڤۆید ڕەشیۆ لە سۆیڵەکەیا دەبێتە هۆی داچوونێکی گەورە لە سترەکچەرەکەیا، لەهەندێ حاڵەتدا پایەڵ فاوندەیشن بەکار یەت و دادەبەزێت بۆ سەر سۆیڵێکی ستەیبڵ لەژێر ئەو زۆنەی کە گۆڕانکاری مۆیسچەری تیا ڕوو دەدات.
٤) هەندیک جار پایەڵ لەژێر تاوەری گوێزەرەوە و مات فاوندەیشنی بەیسمێنتدا دادەنرێت کە دەکەوێتە ژێر ئاستی وەتەر تەیبڵەوە بۆ بەرگریکردن لە ئەپلیفت فۆرس .
٥) پایەڵ لەژێر ئەبوتمێنتی پردا دادەنرێن بۆ دورکەوتنەوە لە لەدەستدانی بییەرین کەپاستی لە سۆیڵەکەیا بەهۆی داخورانی سۆیڵەکەوە لە ڕووکاری زەوییەکە .